حه‌شدی شه‌عبی: هێرشی سه‌ر ئیسرائیل ده‌كه‌ین و فه‌له‌ستین رزگار ده‌كه‌ین
نوجه‌با: كاتێك هێزی خۆمان نیشانی هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین كه فه‌له‌ستین رزگار ده‌كه‌ین و به‌ڵێنی له‌ناوبردنی ئیسرائیلیش ده‌ده‌ین
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، هێرشی توندی كرده سه‌ر كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌باره‌ی دوا بڕیاره‌كه‌ی، كه تێیدا حزبوڵڵای لوبنانی به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناوبردبوو.
ئه‌و گروپه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌كه‌یدا هه‌ڵوێستی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌باره‌ی حزبوڵڵای لوبنانیه‌وه به ئامرازێكی نوێی وه‌ك زمانحاڵی داگیركاری ناوبرد و گوتی، ئامانج له‌و جۆره لێدوانانه بۆ لێدانی یه‌كڕیزی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه رووی نووسینه ههرهشهئامێزهكانی له كۆمكاری عه‌ره‌بی و ئیسرائیل كردووه، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با جه‌ختی كردۆته‌وه "كاتێك هێزی خۆمان نیشانی هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین، كه فه‌له‌ستین رزگار ده‌كه‌ین و به‌ڵێنی له‌ناوبردنی ئیسرائیلیش ده‌ده‌ین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان پۆڵێن كراوه و ته‌نیا ماوه‌ی 90 رۆژ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و گروپه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دیاریكراوه.