فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كه‌وته خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی له نزیك كه‌ناره‌كانی ئۆكیاناوای فلیپین له‌ناو زه‌ریای هێمن كه‌وته خواره‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، فڕۆكه‌كه 11 سه‌رنشینی تێدا بووه و له رێگه‌دا بووه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری رۆناڵد ریگان.
تا ئێستاش هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه و گه‌ڕان و پشكنین به دوای قوربانییه‌كان و پارچه‌ی تێكشكاوی فڕۆكه‌كه ده‌ستیپێكردووه.