كێبڕكێی تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون بوارێكی دیكه‌شی گرته‌وه
له هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه بۆ شه‌ڕی بارهه‌ڵگر
K24 - هه‌ولێر:
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ناو بارهه‌ڵگرێك، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكووریش به هه‌مان شێوه، وێنه له ناو بارهه‌ڵگرێك ده‌گرێت و بڵاویده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانی، ده‌سه‌ڵاتدارانی پیۆنگ یانگ، وێنه‌یه‌كی ديكتاتۆره گه‌نجه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌ناو بارههڵگرێكه و له شوێنی شۆفێر دانیشتووه.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وێنه‌كه‌ی كیم نیشانده‌ری بوونی كێبڕكێیه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه له مانگی ته‌ممووزی ساڵی رابردوو، وێنه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی له‌ناو بارهه‌ڵگرێك گرتبوو.
دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون، دوای گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كانییان، به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی یه‌كتر كردووه و هه‌ندێكجاریش گه‌یشتووه‌ته سووكایه‌تیكردن به یه‌كتری.
دوایینجاریش تره‌مپ ره‌خنه‌ی له كیم جۆنگ ئون گرت، گوایه به پیر وه‌سفیكردووه و گوتی: "تا ئێستا به كیمم نه‌گوتووه قوتی قه‌ڵه‌و، نازانم ئه‌و له‌به‌رچی بهمن ده‌ڵێت پیر".
.jpg)