پوتن و رۆحانی و ئه‌ردوغان له‌سه‌ر داهاتووی سووریا رێككه‌وتن
چەند رۆژی داھاتوودا کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی سوریا لە روسیا بەرێوەدەچێت و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و ئاژانسە ھەواڵگرییەکانی ھەرسێ وڵاتیش بۆ ئامادەکارییەکانی ئەو کۆنگرەیە راسپێردراون
K24- هه‌ولێر:
لە لوتکەی سوچی لە روسیا، مۆسکۆ و ئەنقەرە و تاران لەسەر نەخشەرێگەیەک بۆ چارەسەری قەیرانی حەوت ساڵەی سوریا رێککەوتن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، لە چەند رۆژی داھاتوودا کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی سوریا لە روسیا بەرێوەدەچێت. وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و ئاژانسە ھەواڵگرییەکانی ھەرسێ وڵات بۆ ئامادەکارییەکانی ئەو کۆنگرەیە راسپێردراون.
دوو رۆژ به‌ر له کۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆکی روسیا، تورکیا و ئێران، ڤلادیمێرۆ پوتن لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبوویەوە و لەرێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا و شا سه‌لمان شای سعودیە و عه‌بدولفه‌تاح سیسی سەرۆکی میسریش لەسەر پرسی سوریا قسەی کردبوو.
پێشتریش له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كه په‌یامنێری كوردستان24 له رووسیا زانیاری نوێی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان مۆسكۆ، ئه‌نقه‌ره و تاران به بینه‌ران راگه‌یاندبوو.