بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با: داعش ئامانجه كاتییه‌كانی ئه‌مریكای به‌دیهێنا
هاشم مووسه‌وی: ئه‌مریكا بازاڕ بۆ هزری وه‌هابییه‌ت ده‌دۆزێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 23/11/2017 بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با رایگه‌یاند: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بانگه‌شه بۆ به بازاركردنی هزری وه‌هابییه‌ت ده‌كات و رێكخراوی داعش توانیوویه‌تی، ئامانجه كاتییه‌كانی ئه‌مریكا به‌دیبهێنێ".
هاشم مووسه‌وی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی كه له‌م دواییانه‌دا له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه ناوی گرووپه‌كه‌یان خرایه لیستی تیرۆره‌وه‌و راسته‌وخۆ فه‌رمان له ئیران وه‌رده‌گرن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "داعش پرۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكی - سه‌هیۆنی بووه له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مریكا ده‌سته‌واژه‌ی تیرۆری كردووه‌ته ده‌سته‌واژه‌یه‌كی گه‌ڕۆك و به‌و رێگه‌یه‌وه هه‌ر كاتێك خۆی ویستی به‌سه‌ر لایه‌كیدا ده‌سه‌پێنێ". وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به تیرۆریست ناساندنی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "داعش له عێراق و سووریا و وڵاتانی دیكه، ئامانجه كاتییه‌كانی ئه‌مریكایان ده‌سته‌به‌ر كردووه".
مووسه‌وی گوتوویه‌تی: "ئیسلام ئاینێكی مرۆییه، بزوێنه‌ری ئه‌و ئاینه‌یش به‌هۆی شمشێر و سڕینه‌وه‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بانگه‌شه بۆ به بازاڕكردنی هزری وه‌هاب ده‌كات".