فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارن: ده‌بێت حزبوڵڵا خاوه‌نی باشترین جۆره‌كانی چه‌ك بێت
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری: چه‌كه‌كانی حزبوڵڵا دانووستانی له‌سه‌ر ناكرێت
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پێویستی پێدانی باشترین جۆری چه‌ك به حزبوڵڵای لوبنانی كردووه‌و گووتی : "چه‌كه‌كانی حزبوڵڵا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانووستانی له‌سه‌ر ناكرێت".
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 23/11/2017، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدرانی ئێران، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ناسنامه‌ی حزبوڵڵا له چهكهكانیدایه، پێویسته پڕچه‌ك بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی له گه‌لی لوبنان بكه‌ن و ئاماده‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل بن".
جه‌عفه‌ری ده‌ڵێت: "چه‌كه‌كانی حزبوڵڵا دانووستانی له‌سه‌ر نییه، چونكه گه‌لی لوبنان و حزبه بچووكه‌كانی سه‌ر به وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش، پاڵپشتی له حزبوڵڵایهكی چه‌كدار ده‌كه‌ن".
ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "لوبنان ئامانجی یه‌كه‌می ئیسرائیله، ده‌بێت چاره‌نووسی میحوه‌ری به‌رگریی به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل یه‌كێك له پایه‌كان بكاته ئامانج، ئه‌وانی دیكه بۆ به‌رگریی لێكردنی راده‌په‌ڕن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران گوتبووی: حزبوڵڵا به‌شێكه له گه‌لی لوبنان و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆره، چه‌كه‌كانیان هه‌ڵگریی خه‌سڵه‌تی بهرگریكارانهیانه و ته‌نها بۆ رێگه‌گرتن له دوژمنكارییه‌كانی ئیسرائیل به‌كاریده‌هێنن".