ئه‌ڵمانیا هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژنان و منداڵانی داعش له عێراق ده‌دات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داوای له عێراق كردووه ئازادیان بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان له ئه‌ڵمانیا ئاشكرای ده‌كه‌ن، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی، منداڵ و كه‌سه نزیكه‌كانی چه‌كداره ئه‌ڵمانییه‌كانی ناو داعش بگه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "زوود دوێچه تسایتۆنگ"ـی ئه‌ڵمانی و رادیۆی "ئێن دی ئاڕ" و "ده‌بلیو دی ئاڕ" وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه، ئه‌و منداڵ و مێردمنداڵانه‌ی له زیندانه یه‌ده‌گه‌كان و ناوه‌نده‌كانی لێپرسینه‌وه‌دان، ئازادیان بكه‌ن و كارئاسانی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ بكگرێت".
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه "حكومه‌تی عێراقی هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌ڵمانیای نه‌داوه‌ته‌وه، له كاتێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 6 منداڵی بێ باوكی ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ دایكیاندا له زیندان و ناوه‌نده‌كانی لێپرسینه‌وه‌ی عێراقدان و پاش شكستهێنانی یه‌كجاره‌كی داعش له عێراق ده‌ستگیركراون".
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یداوه كه 4 منداڵیان له هه‌رێمی كوردستانن و ژنێكیش دووگیانه و ئێستا له مانگه‌كانی كۆتایی دووگیانییه‌كه‌یدایه".
ئه‌و منداڵه ئه‌ڵمانیانه، یان له‌گه‌ڵ باوك و دایكیان راینكردووه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، یان له‌و ناوچه‌نه‌ی ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌دا له نێوان ساڵانی 2014 تا 2017 له دایك بوون.
ئامانجی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌و كاره ئه‌وه‌یه، بیانگه‌ڕێننه‌وه‌و له ئه‌ڵمانیا به‌شێویه‌كی باشتر چاودێرییان بكه‌ن، چونكه ده‌ڵێن: "منداڵه‌كان له‌گه‌ڵ دایكه‌كانیاندا له زیندانێكی گه‌وره‌دان كه 60 ئافره‌تی دیكه‌یشی تێدایه و ناتوانرێت وه‌ك پێویست چاودێرییان بكه‌ن و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌ڵمانیا، له‌لایه‌ن كه‌سه نزیكه‌كانیانه‌وه باشتر چاودێری ده‌كرێن.
ئه‌و هه‌وڵانه له كاتێكدایه، پێشتر هانز- جیورج ماسن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستوور له هه‌واڵگریی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندبوو: "منداڵانی چه‌كدارانی داعش مه‌ترسییان له به‌ته‌مه‌نه‌كانیان زیاتره كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌ڵمانیا و ناتوانرێت هیچ نه‌وه‌یه‌كی نوێ له منداڵانی داعش درووست بكرێت".