دوای 65 ساڵ یه‌كه‌م سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانی یۆنان ده‌كات .. به‌ڵام ئامانجه‌كان جێگای گومانن
بڕیاره له‌مانگی شوباتی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ستراتیژی له سه‌ر ئاستی باڵا له سلانیك له‌نێوان یۆنان و توركیادا به‌ڕێوه بچێت
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باحی توركی له زاری هاكان چاویش ئۆغلۆ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیای گواسته‌وه، بڕیاره به‌م نزیكانه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی یۆنان بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه یه‌كه‌م جۆری ئه‌و سه‌ردانه‌یه له‌ماوه‌ی 65 ساڵی رابردوودا.
ئه‌م قسانه‌ی هاكان چاویش ئۆغلۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هاتووه و گوتی: سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردوغان بۆ یۆنان 3 ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌یه، گرنگترینیان گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و ئه‌سینایه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئاشكراشیكرد "3 پرۆژه‌ی گرنگ له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردوغاندا تاوتوێ ده‌كرێن، یه‌كه‌میان ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و زیاره‌تكارانه له‌نێوان ئیزمیری توركی و سلانیكی یۆنانی له‌ڕێگه‌ی كه‌شتیه‌وه، دووه‌میش بریتیه له درووستكردنی رێگایه‌كی خێرای شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌نێوان ئیسته‌نبوڵ و سلانیك، سێیه‌میش درووستكردنی پردێكه له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی كیبی ـ ئیبسالا".
هه‌روه‌ها گوتی: وێڕای ئه‌وه‌ی توركیا و یۆنان دوو وڵاتی دراوسێن، به‌ڵام هه‌ندێك بواری ئابووری و گه‌شتیاری هه‌ن كه تائێستا ئه‌و دوو وڵاته له‌وبوارانه‌دا سوودیان له‌یه‌كتر نه‌بینیوه. بۆیه پێویسته هاوكاری و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزتر له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاتانه‌دا هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی گه‌شه به‌و بوارانه بده‌ن.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاره له‌مانگی شوباتی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ستراتیژی له سه‌ر ئاستی باڵا له سلانیك له‌نێوان یۆنان و توركیادا به‌ڕێوه بچێت.
له ته‌مووزی ساڵی دووهه‌زار و شازده‌وه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌سینا و ئه‌نقه‌ره گرژی زیاتری تێكه‌وتبوو، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی ده‌ستیان له كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ی توركیادا هه‌بوو، له‌ئه‌نجامی شكستی كوده‌تاكه به‌ره‌و یۆنان هه‌ڵاتن و داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كرد، چه‌ندین جاریش ئه‌نقه‌ره داوای له ئه‌سینا كرد ئه‌و سه‌ربازانه راده‌ستیان بكاته‌وه، به‌ڵام دادگای یۆنانی ئه‌و داواكاریه‌ی توركیای ره‌تكرده‌وه. بۆیه ئێستاش هه‌رچه‌نده ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردوغان بۆ یۆنان له 3 خاڵدا قه‌تیس كراون، به‌ڵام ئاماژه گه‌لێك هه‌ن، كه ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌ردوغان مه‌به‌ستی دیكه‌ی له‌پشته‌وه بێت، له‌وانه‌ش رازیكردنی یۆنان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه.