محه‌ممه‌د بن سه‌لمان: خامه‌نه‌ئى هيتله‌رى نوێيه
ناتوانين به‌رامبه‌رى لێبورده بين.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى سعووديه هێرشه‌كانيان بۆ سه‌ر ئێران چڕكردووه‌ته‌وه و له نوێترين لێدواندا جێنشينى سعووديه محه‌ممه‌د سه‌لمان، هێرشى كرده سه‌ر كه‌سايه‌تى عه‌لى خامه‌نه‌ئى رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران و به هيتله‌رى نوێ وه‌سفيكرد و گوتى: ناتوانين به‌رامبه‌رى لێبورده بين.
محه‌ممه‌د سه‌لمان دوێنێ له لێدوانيدا بۆ تۆماس فريدمان رۆژنامه‌وانى به ئه‌زموونى ئه‌مريكايى كه له نيويۆرك تايمز بڵاوبووه‌ته‌وه، رايگه‌ياند، رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران هيتله‌رێكى تازه‌يه له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
گوتيشى: ئه‌زموونمان له سياسه‌تى ئه‌وروپا ئه‌وروپا وه‌رگرتووه و بۆمان ده‌ركه‌وتووه، سياسه‌تى رازيكردن، سوودى نييه و ئێمه نامانه‌وێت هيتله‌رى ئێران له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌مان شت بكات كه هيتله‌ر له ئه‌وروپا كردى.
تۆماس فريدمان باسى له‌وه‌شكردووه، مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان پێى وايه تره‌مپ كه‌سێكى گونجاوه بۆ كاتى گونجاو.