هێرشێك له میسر 165 قوربانی به‌دواوه بوو
ئاژانسی فه‌رمی میسر: له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌دا بۆمبێك ته‌قێندراوه‌ته‌وه دواتر هێرشی ته‌قه‌كردن ده‌ستی پێكردووه
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی فه‌رمی میسری رایگه‌یاند، له هێرشێكی توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كاندا بۆ سه‌ر مزگهفتێك له پارێزگای باكووری سینا، كه لایه‌نگرانی هێزه ئه‌منیه‌كان نوێژیان لێ ده‌كرد، به‌ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی شه‌رقولئه‌وسه‌تی میسری، له‌و هێرشه‌دا 85 كه‌س كوژران و 80ی دیكه‌ش بریندار بوون، كه وێڕای بوونی ژماره‌یه‌ك له سه‌رباز و پۆلیس، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیلیش له‌ناو قوربانیاندا هه‌ن، كه ژماره‌یه‌كیان منداڵ و پیاوی به‌ساڵا چوون.
پێشتریش خالد موجاهد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاندبوو، له‌و هێرشه‌دا كه له‌كاتی نوێژی هه‌ینیدا كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و مزگه‌فته، ته‌نیا 75 كه‌س بریندار بوونه و ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكردبووه‌وه، كه له‌ناو قوربانیان ژماره‌یه‌ك كوژراویش هه‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، مزگه‌فته‌كه ده‌كه‌وێته گوندی ره‌وزه‌ی رۆژئاوای شاری عه‌ریشی سه‌نته‌ری پارێزگای باكووری سینا. به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش، باری ته‌ندروستی هه‌ندێ له برینداران ناجێگیره و ژماره‌یه‌كیان بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه، پێشبینیش ده‌كرێت له‌داهاتوودا ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستداوان به‌رز بێته‌وه.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی میسریش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌دا بۆمبێك ته‌قێندراوه‌ته‌وه دواتر هێرشی ته‌قه‌كردن ده‌ستی پێكردووه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه گروپه توندڕه‌وه‌كان له باكووری سینا هێزه ئه‌منیه‌كانی میسر ده‌كه‌نه ئامانج و تائێستا به‌سه‌دان كه‌سیان لێ كوشتووه.