تره‌مپ به‌ڵێنێك به ئه‌ردوغان ده‌دات
ئۆدوغان : ئێمه پێشوازی له به‌ڵێنی تره‌مپ بۆ پێنه‌دانی چه‌ك به یه‌په‌گه ده‌كه‌ین به‌ڵام ده‌مانه‌وێ ئه‌و به‌ڵێنه له ئه‌مری واقعدا ببینین
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌رهه‌مداری ئه‌نجامدا. ئه‌ردوغان ئه‌م گوتانه‌ی له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و گوتی: ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجامیدا، ئه‌نجامی باشی ده‌بێت.
دواتر مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌نێوان تره‌مپ و ئه‌ردوغان، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغانی راگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌ندێ رێنمایی ده‌ركردووه كه نابێت له‌مه‌ودوا ئه‌مه‌ریكا چه‌ك به هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" بدات.
وه‌ك چاوشئۆغلۆ ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌ردوغان به تره‌مپی گوتووه: ئێمه نیگه‌رانی خۆمان له‌باره‌ی پێدانی چه‌ك به هێزه‌كانی یه‌په‌گه به سه‌رۆك تره‌مپ راگه‌یاندووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا زۆر به‌ڕاشكاوانه پێی راگه‌یاندین، كه ئه‌و كۆمه‌ڵێك رێنمایی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردووه، كه رێگه نادات چیتر چه‌كی ئه‌مه‌ریكی به هێزه‌كانی یه‌په‌گه بدرێت.
چاوشئۆغلۆ گوتی: ئه‌ردوغان به تره‌مپی گوتووه "ئێمه پێشوازی له به‌ڵێنی پێنه‌دانی چه‌ك به یه‌په‌گه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ ئه‌و به‌ڵێنه له ئه‌مری واقعدا ببینین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ریه‌ك له رووسیا، توركیا و ئێران به‌هاوبه‌شی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن، كێ به‌شداری له دانوستانه‌كانی ئاشتی سووریادا ده‌كات و كێ به‌شدار نابێت.
پێشتریش ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاندبوو، ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری نوێنه‌رانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له دانوستانه‌كانی ئاشتی سووریادا قبوڵ ناكه‌ن.