ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا ده‌گاته 2 هه‌زار سه‌رباز
"هێزه‌كانی ئه‌مریكا پاش كۆتایی داعش له سووریا ده‌مێننه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نن، ژماره‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له سووریا گه‌یشتووه‌ته 2 هه‌زار سه‌رباز و زۆرینه‌یان سه‌ر به هێزی تایبه‌تن. ئه‌و ژماره‌یه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ژماره راگه‌یه‌نراوانه‌ی پێشووتری به‌رپرسانی ئه‌مریكایه كه گوتبوویان: "ته‌نها نزیكه‌ی 500 سه‌ربازی ئه‌مریكی له سووریا‌ن".
تۆڕی ته‌له‌ڤیزیۆنی "CNN"ـی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "پنتاگۆن، له چه‌ند رۆژێكی نزیكی داهاتوودا به ئاشكرا ژماره‌ی سه‌ربازانی ،ڵاته‌كه‌ی له سووریا راده‌گه‌یه‌نێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "CNN"، جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گوتوویه‌تی: "ئاماده‌ین ژماره‌یه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا رابگه‌یه‌نین"، به‌ڵام به ورده‌كاریی ته‌واوه‌وه ئه‌و قسانه ناكات".
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش له سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه له پنتاگۆن زانیوویه‌تی "رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا راده‌گه‌یه‌نرێت".
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو: "ته‌نها چه‌ند سه‌د سه‌ربازێكی ئه‌مریكا له سووریا‌ن و ئامانجیشیان مه‌شقكردنه به هێزه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته، بێ ئه‌وه‌ی به‌شداریی هیچ شه‌ڕێك بكه‌ن".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مریكا، كینیس ماكینزی گوتبووی: "ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا نزیكه‌ی 500 كه‌سن".
ئه‌وه له كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـی ئه‌مریكی ئاشكرای كردبوو كه "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پلان بۆ مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له سووریا داده‌ڕێژێت، پاش ئه‌وه‌ی داعش به ته‌واویش له‌ناو ده‌چێت، ئه‌و هێزانه له باكووری سووریا و ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بمێننه‌وه".