دەوڵەتی یاسا: تا ریفراندۆم هەڵنەوەشێتەوە گفتوگۆکان دەست پێناکەن
عەبادی داوای جێبەجێكردنی مەرجەكان دەكات
K24 - ھەولێر
پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، تاوەکو هەرێمی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەڵنەوەشێنێتەوە گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا دەستپێناکەن.
محەممەد سەهیود، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتیکردووەتەوە، پێشوازی لە شاندی هەرێمی کوردستان بکات.
گوتیشی، سەرۆک وەزیران هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و رادەستکردنی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانی کردووەتە مەرجی دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو ئێستا هەرێمی کوردستان دانی بە هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم نەناوە.
هەفتەی رابردوو، دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی بە نادەستووری وەسفکرد.