گۆڤاری تایم تره‌مپ به درۆده‌خاته‌وه
تره‌مپ: گۆڤاری تایم په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووم تا بۆ ساڵی دووه‌م بمكهنهوه به كه‌سایه‌تی ساڵ
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری به‌ناوبانگی "تایم"ـی ئه‌مریكی، لێدوانێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه كه گوتبووی: "گۆڤاری تایم به‌دوای رێوشوێنێكهوهیه تا بتوانێت بۆ جاری دووه‌م بمكهنهوه به "كه‌سایه‌تی ساڵ".
گۆڤاری تایم له هه‌ژماری تویتهرهكهیانهوه نوسیوویانه "سه‌رۆك ورد نه‌بووه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه‌ی ئێمه كه‌سایه‌تی ساڵی پێ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین، چونكه گۆڤاره‌كه پێش هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تییه‌كه لێدوانی له‌باره‌وه نادات و ئه‌و رۆژه‌یش 6ـی دیسه‌مبه‌ر داهاتووه".
دۆناڵد تره‌مپ گوتبووی: "گۆڤاری تایم په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووم و ئاگاداریان كردوومه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سه‌رله‌نوێ بكرێمه‌وه به "كه‌سایه‌تی ساڵ" پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2016 ئه‌و نازناوه‌یان پێدام، به‌ڵام بیرۆكه‌كه‌م ره‌تكردووه‌ته‌وه".
گۆڤاری تایم له ساڵی 1927ـه‌وه تا ئیستا، ساڵانه لای خۆیه‌وه كه‌سایه‌تی ساڵ دیاری ده‌كات.