"بڵاوبوونه‌وه‌ی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران بووه"
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری: داعش یارمه‌تی ئێرانی‌دا تا میلیشیای چه‌كدار له عێراق و سووریا درووست بكات
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: "له سه‌ره‌تای درووستبوونی داعشدا، له به‌رژوه‌ندی ئێران نه‌بووه له‌ناوببرێن".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/1/2017 فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: "په‌لهاوشتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێش چوار تا پێنج ساڵی پێشوو، بووه هۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئێران بدات تا له عێراق و سووریا میلیشیای چه‌كدار درووست بكات".
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری ده‌ڵێت: "وازهێنان له داعش بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ته‌شه‌نه بكه‌ن، به‌سوود بووه، ئه‌وه‌ش هاوكاریكردین تا میحوه‌ری به‌رگریی به‌هێز و ئاماده بكه‌ین".
له‌م دواییانه‌دا ئێران زۆرتر له‌سه‌ر شكستهێنان به داعش ده‌دوێت و شكستی داعش له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كاندا بۆ لێهاتوویی میلیشیا چه‌كداره‌كانی ده‌گێڕێته‌وه له عێراق و سووریا.
هه‌روه‌ها له گوتاره فه‌رمییه‌كانی ئێران‌دا، رۆڵی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه‌مده‌كرێته‌وه.