دوو ده‌سته‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیدا ده‌كه‌ن
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پێویسته هه‌ڵمه‌تی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق له به‌رپرسه باڵاكانه‌وه به‌ره‌و پله وهزیفیهكانی خواره‌وه ده‌ستپێ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
لێژنه‌ی ده‌ستپاكی و چاكسازی له په‌رله‌مانی عێراق میكانیزمی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ئاشكراكرد.
كه‌ریم عه‌بتان ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستپاكی و چاكسازی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "دوو ده‌سته‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیدا ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش: پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لێكۆڵه‌رانی نێوده‌وڵه‌تین له‌بواری لێپرسینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی"، هه‌روه‌ها گوتی: "به‌منزیكانه ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستپێ ده‌كات و هه‌مان ئه‌و میكانیزمانه به‌كارده‌هێندرێن كه له پرۆسه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا له وڵاتی سه‌نگاپوره به‌كارهێندران، واتا به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه له به‌رپرسه باڵاكانه‌وه به‌ره‌و پله وهزیفیهكانی خواره‌وه ده‌ستپێ ده‌كات، به‌واتایه‌كی دیكه له گه‌وره‌وه بۆ بچووك".
رۆژی هه‌ینیش سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو: بۆ پرۆسه‌ی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق، ژماره‌یه‌ك پسپۆر و شاره‌زا و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی راسپێردراون، بۆئه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی بكه‌نه‌وه و سه‌روه‌ته دزراوه‌كه‌ش بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه، وێڕای دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كه‌یسانه تێوه گلاون. به‌ڵام حه‌دیسی كاتژمێر سفری ده‌ستپێكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه رۆژی هه‌ینی ئایاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌ختی كرده‌وه، كه‌سێك یاخۆد كۆمه‌ڵه كه‌سێك به‌ته‌نیا ناتوانێت پرۆسه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه ببات، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته هیچ له شه‌ڕی دژی داعش كه‌متر نییه و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی هاوشێوه‌ی یه‌كترن و، ئه‌نجامده‌رانی تیرۆر و گه‌نده‌ڵیش له‌كاتی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یاندا هه‌مان مه‌ترسیان هه‌یه و هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن.