عه‌ره‌فات كه‌ره‌م: هه‌ندێ لایه‌نی عێراقی هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ن
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ئەمریكا ده‌یه‌وێت هه‌ڵباژدنه‌كانی عێراق دوابخرێن بۆئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێران له عێراق كورت بكاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
عەرەفات کەرەم سەرۆکی فراكسیۆنی پارتی، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردستان24ی راگەیاند : ھەوڵێكی زۆر ھەیە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت.
عەرەفات کەرەم گوتیشی: سوننەكان ناڕازین و شیعەكانیش لەناوخۆیاندا بۆ كاتی هەڵبژاردن یەك هەڵوێست نین، لەم دۆخەشدا كە ناوچە كێشە لەسەرەكان كێشەی گەورەیان تێدایە و بە شێوەیەك لە شێوەكان داگیركراون، ئاڵۆزی زۆریان تێدایە.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: بەشێك لە لایەنەکانی بەغدا بیر لە رێگەیەكی یاسایی دەكەنەوە بۆ ئەوەی تەمەنی پەرلەمان بۆ ماوەیەكی دیكه درێژ بكرێتەوە، بەڵام بە گوێرەی دەستوری عێراق، پەرلەمان ناتوانێ تەمەنی خۆی درێژ بكاتەوە، بۆیە دەكرێت دادگای فیدراڵی تەمەنی پەرلەمان درێژ بكاتەوە، بەڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا عێراق رووبەڕووی شەڕ و قەیرانی دارایی بووەتەوە، دەكرێت ئەو دۆخه بكه‌ن به پاساوێك بۆئەوەی ھەڵبژاردنەكان دوابخرێن.
ھەروەھا عەرەفات كەرم جه‌ختیشی كرده‌وه: ئەمریكاش ده‌یه‌وێت هه‌ڵباژدنه‌كانی عێراق دوابخرێن، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێران له عێراق كورت بكاته‌وه.
وێڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ش، به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناخرێن.