ژه‌نه‌راڵێكی ئیسرائیلی بۆ قاسم سولێمانی: كوشتنی تۆ به‌ده‌ستی ئێمه‌یه
ژه‌نه‌راڵێكی ئیسرائیلی: پێشتریش ئیسرائیل چه‌ندین كاری له‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه و له سه‌رجه‌میان سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێناوه
K24- هه‌ولێر:
ژه‌نه‌راڵێكی پێشووی سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له‌لیستی ئامانجه‌كانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئیسرائیلدایه، ئه‌مه‌ش به كوشتنی سولێمانی ته‌واو ده‌بێت.
هه‌وره‌ها گوتیشی، ته‌ل ئه‌ڤیڤ ده‌زانێت چۆن ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دات، چونكه ئه‌وان پێشتریش كاری هاوشێوه‌یان ئه‌نجامداوه و سه‌ركه‌وتووش بوونه.
ئه‌م لێدوانه‌ی گیرشۆن هكوهین ژه‌نه‌راڵی پێشووی سوپای ئیسرائیل بۆ كه‌ناڵی "i24"ی ئیسرائیل هاتووه و گوتی: "قاسم سولێمانی و باڵه ئه‌منیه‌كه‌ی ده‌بێته ئامانجی لێدانی ئیسرائیل بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان"، جه‌ختیشی كرده‌وه " به‌لێكردنه‌وه‌ی سه‌ری قوچهكهكه هه‌موو لایه‌ك ئاسووده ده‌بێت".
هكوهین گوتی: "پێشتریش ئیسرائیل چه‌ندین كاری له‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه و له سه‌رجه‌میان سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێناوه".
ئه‌و ژه‌نه‌راڵه ئیسرائیلیه به ههرهشهئامێزهوه گوتی "ئێران سنووره‌كانی زۆر به‌زاندووه و ئێستا له قۆناغێكی نوێدایه، بۆیه پێویسته سنووره‌كانی بزانێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه سنووری بۆ دیاری ده‌كه‌ین".