منداڵێك به چاوی به فرمێسكه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه
تراژیدیای ناخهه‌ژێنی رووداوه‌كه‌ی میسر
K24 - هه‌ولێر:
به چاوی به فرمێسكه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و دیمه‌نه مه‌ترسیدارانه‌ی به‌ر له مردنی بینیویه‌تی، له توندوتیژی و تۆقێنه‌ری هێرشه‌كه‌ی مزگه‌وتی "ره‌وزه" له سینای میسر، كه تێیدا 305 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
وێنه‌ی ئه‌و منداڵه، كه هێشتا فرمێسك به چاویدا وشك نه‌بووه‌ته‌وه و به‌هۆی برینه‌كانی جه‌سته‌یه‌وه له‌ناو مزگه‌وت گیانی له‌ده‌ستداوه، به یه‌كێك له وێنه كاریگه‌ره‌كانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه داده‌نرێت.
ئه‌و وێنه‌یه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له میسر بڵاوكراوه‌ته‌وه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵك داناوه، ئێستا خه‌ڵكی میسر داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن به‌زه‌ییان به تیرۆریستان‌دا نێته‌وه و ناوچه‌كه‌یان لێ پاك بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانی په‌رله‌مانتارێكی میسر، ژماره‌ی ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌ینی رابردوو، 25 بۆ 30 كه‌س بوونه.
به گوته‌ی شایه‌تحاڵانیش ئه‌نجامده‌ران، ئاڵای داعشییان به‌رز كردووه‌ته‌وه و جلوبه‌رگه‌كانیشیان وه‌كو هیچ چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ن.
سه‌رچاوه: العربیة