بەغدا: كێشەكانمان لەگەڵ ھەولێر بە گفتوگۆ چارەسەر دەكەین

دەبێ دەستوور و یاساکان ببنە خاڵی یەکلاکەرەوەی

K24 - ھەولێر

ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق تەواوی کێشەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دەستوور چارەسەر دەکات.

مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، سەرۆك وەزیرانی دەیەوێت دوور لە بژاردەی سەربازی و لە رێگەی گفتوگۆی کراوە، کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.

عەلاق جەختیکردەوە، دەبێ دەستوور و یاساکان ببنە خاڵی یەکلاکەرەوەی چارەسەر کردنی کێشەکان و بە تایبەتیش ناوچە کێشە لەسەرەکان.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی راگەیاندووە بۆ گفتوگۆ لە چوارچێوەی دەستوور، بە مەبەستی كۆتایی ھێنان بە كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا