ئه‌مریكا په‌نا بۆ توركیا ده‌بات
هێزه ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خۆیان بۆ دانووستانه‌كانی جنێڤ ئاماده ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له كاتێكدا لایه‌نه‌كانی قه‌یرانی سووریا و هێزه هه‌رێمایه‌تی و نیوده‌وڵه‌تییه‌كان، خۆیان بۆ گفتوگۆی جنیڤ ئاماده ده‌كه‌ن، كه بڕیاره سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستپێبكات. هه‌روه‌ها له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و زیانه یه‌ك له دوایهكانهی به‌ر رێكخراوی داعش كه‌وتووه‌و پاشماوهكانیانی له سووریا خستووه‌ته ئابڵۆقه‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه پاڵپشتی توركیا به‌ده‌ستبهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ژموونی رووسیا و ئێران له سووریا ببێته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌ڵێنی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا داوه، چیدیكه (یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" پڕچه‌ك نه‌كات)، كه ئه‌نقه‌ره به رێكخراوێكی "تیرۆریستی" و درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه ناویان ده‌بات".
به‌ڵام ئه‌نقه‌ره و واشنتن، له‌و گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌دا، دوو چیرۆكی جیاواز ده‌گێڕنه‌وه. كاتێك مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پاش په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی تره‌مپ و ئه‌ردۆغان قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد، گووتی: "سه‌رۆكی ئه‌مریكا به روونی به‌ڵێنی داوه هێزه‌كانی یه‌په‌گه پڕچه‌ك نه‌كات و چه‌كیان نه‌داتێ. به‌ڵام كۆشكی سپی له زاری تره‌مپه‌وه رایگه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئهردغانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه "ده‌ستیكردووه به هه‌موواركردنه‌وه‌ی پاڵپشتییه سه‌ربازییه‌كانی واشنتن بۆ هاوبه‌شه‌كانی له سووریا".
له‌وكاته‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا، ده‌ستیان به قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردن كردووه كه بڕیاره رۆژی 1ـی دیسه‌مبه‌ر له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كدا كه ئامانج لێی پێكهێنانی په‌رله‌مانه له ساڵی 2018 به‌ڕێوه بچێت.
چونكه پێشتر قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن له مانگی ئه‌یلوولی رابردوو به‌ڕێوه چووه‌و ده‌نگده‌ران نزیكه‌ی 3700 كه‌سیان وه‌ك سه‌رۆك و به‌رپرسی گه‌ڕه‌ك و شاره‌وانییه‌كان هه‌ڵبژارد و ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خواستی كورد بخاته‌ڕوو كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ناوخۆییه‌كانیاندا چوار یه‌كی خاكی سووریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی لامه‌ركه‌زی داهاتووی سووریا به‌ده‌ستبهێنن".
له‌نێوان ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه له هاوپه‌یمان و نه‌یاری ناو پرۆسه‌ی سیاسی داهاتووی وڵاته‌كه‌دا كه بڕیاره دوو رۆژی دیكه له جنێڤ ده‌ست به گفتووگۆ بكه‌ن. حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێرانیش له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، به به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا گوتووه: "ئیێران له جه‌نگی دژی تیرۆردا، هاوشانی گه‌ل و حكومه‌تی سووریا ده‌وه‌ستێت و تاران ئاماده‌یه رۆڵێكی كارا و كاریگه‌ر له بونیاتنانه‌وه‌ی سووریادا بگێڕێت".
له ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌ش، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، خۆشحاڵی وڵاته‌كه‌ی به ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریی ده‌ربڕی كه به‌هۆیه‌وه ده‌سته‌یه‌كی دانووستانكاریان هه‌ڵبژاردووه تا نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات.
هه‌روه‌ها عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه "شانشینی سعوودیه به پێویستی ده‌زانێت، بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا پشت به راگه‌یاندراوی (جنێڤ1) و بڕیاری ژماره 2254ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێودهموڵهتی ببه‌سترێت، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی گوازه‌ره‌وه پێكبهێنرێت كه له توانایدا بێت سووریا بۆ ئاینده‌یه‌كی نوێ بگوازێته‌وه".
بۆیه بۆ دانووستانه‌كانی دوو رۆژی داهاتووی جنێڤ، هێزه ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به ئه‌جێندایه‌كی تایبه‌ته‌وه ده‌چنه دانووستانهكانهوهو ئه‌مریكاش ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی توركیاوه پارسه‌نگی لاسهنگییهكهی خۆی له سووریا بكاته‌وه، چونكه دوای دیداری سۆچی، ئاسۆیه‌كی روون بۆ په‌یوه‌ستبوونی به‌رژه‌وه‌ندی سێ لایه‌نه‌كه (رووسیا، توركیا، ئێران) وه‌ك پێویست نه‌هات به‌ده‌سته‌وه.