دەوڵەتی یاسا دژی گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی کوردە بۆ بەغدا

"رێگەدان بە گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی کورد داننانە بە ئەنجامەکانی ریفراندۆم"

K24 - ھەولێر

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێگەدان بە گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی کورد بۆ بەغدا داننانە بە ئەنجامەکانی ریفراندۆم.

نازم ساعدی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەندێک لایەنی عێراقی هیچ مەرجێکیان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا نییە، بەڵام فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا دژی ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت، تاوەکو ئەنجامەکانی ریفراندۆم هەڵنەوەشێنێتەوە.

 گوتیشی، گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی کورد بۆ پەرلەمانی عێراق داننانە بە ئەنجامەکانی ریفراندۆم.