حه‌شدی شه‌عبی: ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی لای ئهمهریكییهكانه
"له سیناریۆیه‌كی هۆلیوودید ده‌یكوژن"
K24 - هه‌ولێر:
جه‌بار مه‌عمووری، سه‌ركرده له میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعش، له‌لای ئهمهریكییهكانه.
مه‌عمووری روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌غدادی ناكوژن تا ئه‌و كاته‌ی ناچار ده‌بن، هه‌ر كاتێكیش گه‌یشتنه ئه‌و حاڵه‌ته، ئه‌وا له سیناریۆیه‌كی هۆلیوودیدا ده‌یكوژن.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌غدادیان له‌لایه و نایكوژن، مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجێك بێت، یان بزانن هیچ كارێكیان پێی نه‌ماوه، كوشتنه‌كه‌شی به سیناریۆیه‌كی هۆلیوودی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان باوه‌ڕی پێ بكه‌ن".
مه‌عمووری ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا به چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاواز ئیش ده‌كات، كاری هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی ئه‌و وڵاته درووستكردن و به‌رهه‌مهێنانی تیرۆره و هه‌ندێكی دیكه‌شی شه‌ڕكردنه له دژی ئه‌و تیرۆره، ئه‌وه‌ش رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ریكایه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ته‌واوی جیهان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وانه‌ی له ماوه‌ی چند ساڵی رابردوو سه‌ریانهه‌ڵداوه، به ساخته بانگه‌شه‌ی ئیسلامێتی ده‌كه‌ن، هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا رۆڵێكی كاریگه‌ری له درووستكردنیان هه‌بووه و هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بیش پاڵپشتی داراییان كردوون".
ئه‌و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی راشیگه‌یاندووه، داعش وه‌ك بیانووێك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارهێنرا بۆ ئه‌وه‌ی له ژێرناوی شه‌ڕكردن له دژی تیرۆر بگه‌ڕێته‌وه عێراق.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی میلیشیای حه‌شد، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، واشنتن پیلانی زیاتر و گه‌وره‌تری هه‌بوو، به‌ڵام فه‌توای مه‌رجه‌عییه‌ی شیعه‌ی عێراق، به پێكهێنانی حه‌شد، پارسهنگهكهی هه‌ڵگێڕایه‌وه و كۆتایی به‌و پیلانگێڕییه گه‌وره‌یه هێنا.
سه‌رچاوه: RT