"به‌مزووانه سعوودیه و ئیسرائیل ده‌بنه هاوپه‌یمان"
ئه‌مریكا چاودێری هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی بریتانی ئاشكرای ده‌كات، درووستبوونی هاوپه‌یمانێتی نێوان سعوودیه - ئیسرائیل به چاودێری ئه‌مریكا نزیكه.
رۆژنامه‌ی "سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف"ـی بریتانی، سه‌روتاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و پرسه ته‌رخانكردووه‌و به "گۆڕانكارییه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ناویبردووه.
رۆژنامه بریتانییه‌كه نوسیوویه‌تی "چه‌په‌كان زۆر جار په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ "ئیمپریالیزمی رۆژئاوا" راده‌كێشن و به بزووێنه‌ری ئه‌و رووداوانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ده‌زانن. به‌ڵام ئه‌و تاوانه تۆقێنه‌ره‌ی دژی سۆفییه‌كانی پارێزگای سینای میسر كرا، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پوچه‌ڵكرده‌وه".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه بریتانییه‌كه "ئه‌وه‌ی له سینا روویدا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به، ئیم ئیمپریالیزمی رۆژئاواوه نه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ راڤه‌ی چه‌په‌كان بۆ رووداوه‌كانی جیهان یه‌كناگرێته‌وه".
له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه سه‌روتاره‌كه‌ی سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف باسی درووستبوونی هاوپه‌یمانێتی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل ده‌كات كه به‌مزووانه به چاودێری ئه‌مریكا دێته كایه‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌كردووه "درووستبوونی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه كه، موسڵمانه سوننه‌كان هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئیمپریالیزمی رۆژئاواوه نابینن، به‌ڵكو گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان به‌هۆی توندڕه‌ویی ئیسلامییه‌وه‌یه".