ته‌نيا له‌به‌ر پێشێلكردنى پيرۆزييه‌كى ئاينه‌كه‌ى وه‌زيرێكى ئيسرائيل ده‌ستى له‌كار كێشايه‌وه
ئه‌و ده‌ڵێت پێشێلى حورمه‌تى رۆژى شه‌ممه‌ى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرێكى ئيسرائيل ده‌ستى له كار كێشايه‌وه ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت پێشێلى حورمه‌تى رۆژى شه‌ممه‌ى كردووه، كه له ئاينى جوودا رۆژێكى پيرۆزه و نابێت كارى تێدا بكرێت.
وه‌زيرى ته‌ندرووستى ئيسرائيل ياكوف ليتزمان، حاخامى حزبى ته‌وراتى يه‌هودى يه‌كگرتوو، رۆژى هه‌ينى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌و وه‌زيره كه هاوكات پياوێكى ئاينيى جووله‌كه‌يه دژى ئه‌وه بوو، حكومه‌ت له رۆژى شه‌ممه‌دا ده‌ست بكات به چاككردنه‌وه‌ى هێڵێكى شه‌مه‌نده‌فه‌ر.
له ئاينى جووله‌كه‌دا رێگه نه‌دراوه په‌يڕه‌وانى ئاينه‌كه له رۆژى شه‌ممه‌دا كار بكه‌ن.
ليتزمان له نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌يدا نووسيويه‌تى: "به هه‌موو شێوه‌يه‌ك هه‌وڵمدا رێگرى له پێشێلكردنى پيرۆزى شه‌ممه بگرم له لايه‌ن به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هێڵى ئاسنى ئيسرائيله‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم. هه‌ربۆيه له‌مڕۆ به‌دواوه ناتوانم به‌رپرسيارێتى وه‌زاره‌ت هه‌ڵبگرم، به هۆى ئه‌و گورزه كوشنده‌يه‌ى به‌ر يه‌كێك له پيرۆزييه‌كانى جوله‌كه كه‌وتووه كه رۆژى شه‌ممه‌يه".