راپۆرتێكی نهێنی: ئیسرائیل و داعش له سووریا ده‌بنه هاوپه‌یمان
ئیسرائیل ترسی له داعش نه‌ماوه و دوژمنێكی هاوبه‌شیان هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرتێكی نهێنی هه‌واڵگری ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كات، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و رێكخراوی داعش له سووریا، به شێوه‌یه‌كی كاتی یه‌كیان گرتووه‌ته‌وه و له دژی یه‌ك دوژمن، كه ئێرانه، ده‌بنه هاوپه‌یمان.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی "مه‌ئیر عه‌میت" بۆ زانیاری هه‌واڵگری، كه ناوه‌ندێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێدا ئاماژه به‌وه كراوه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له سووریا، به جۆرێك له جۆره‌كان وا ده‌كات، ئیسرائیل و داعش ببنه هاوپه‌یمان.
به شێك له راپۆرته‌كه له وێبسایتی رۆژنامه‌ی "جیرۆزالیم پۆست"ی ئیسرائیلییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، دوای كه‌وتنی پرۆژه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"، ئیسرائیل چیدیكه ترسی له داعش نییه، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه نیگه‌رانی ته‌لئه‌ڤیڤ، له‌سه‌ر بوون و هه‌ژموونی ئێرانه له سووریا.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، رێكخراوی داعش، وێڕای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، تا ئێستاش پارێزگاری له توانسته به‌رزه‌كانی شه‌ڕكردن كردووه و ره‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌كنیكی شه‌ڕی چه‌ته‌كان و به شێوه‌ی ناوبه‌ناو به شێوازی گرووپ گرووپ، هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه ئێرانییه‌كان له سووریا.
راپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كانی هه‌وڵده‌ده‌ن له سووریا به‌ره‌یه‌كی نوێ له دژی ئیسرائیل بكه‌نه‌وه، بۆیه تواناكانی حزبوڵڵای لوبنانی به‌هێزتر ده‌كات".
راپۆرته‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، بوونی ئێران، ئه‌گه‌ری به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل زیاتر كردووه، ره‌نگه ئه‌وه‌ش ببێته هۆی ئاڵۆزی و گرژی زیاتر له‌گه‌ڵ تاران.
به گوێره‌ی ئاماژه‌كان، ئێران هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه، ته‌لئه‌ڤیڤ تا ئێستاش تاران به مه‌ترسییه‌كی ستراتیژی داده‌نێت كه هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌یان ده‌كات، تا ئێستاش ئێران دانی به شه‌رعییه‌تبوونی ئیسرائیل نه‌ناوه و به‌رده‌وام هاوكاری ئه‌و بزووتنه‌وانه ده‌كات كه له فه‌له‌ستین و لوبنانه‌وه له دژی ده‌جه‌نگن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆل