ئه‌مه‌ریكا داوای ده‌ستپێكردنی به‌په‌له‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم: ئێمه به‌ر له ریفراندۆم و له‌كاتی ریفراندۆم و دوای ریفراندۆمیش هه‌ر دۆستی كوردین و په‌یوه‌ندییه‌كانمانی وه‌ك خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
كین گروس كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری سلێمانی، داوای هه‌رچی زوو ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌لپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا.
كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان گوتی "ئێمه به‌ر له ریفراندۆم و له‌كاتی ریفراندۆم و دوای ریفراندۆمیش هه‌ر دۆستی كوردین و په‌یوه‌ندییه‌كانمانی وه‌ك خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی "له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئێمه پشتگیری له دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كه‌ین و پێویسته ئه‌و گفتوگۆیان به‌زووترین كات ده‌ستپێ بكه‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "به‌غدا هێشتا ئاماده نییه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم".
دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و رووداوه‌كانی شازده‌ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدیی شه‌عبی بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌غدا چه‌ندین ئابلۆقه‌ی خستۆته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه‌ش قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ئاسمانی.
دوێنێش سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م ئه‌و بینایانه له هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا بكاته‌وه، كه هی حكومه‌تی پێشووتری عێراق بوون.