دوای 16ی ئوكتۆبه‌ر بۆ یه‌كه‌م جار له چاوی كامێرای كوردستان 24 دۆخی خانه‌قین ببینه
كوردستان24 دیمه‌نی نێو خانه‌قین بڵاوده‌كاته‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ش له دۆخی شاره‌كه‌یان ناڕازین به‌ڵام تینی به‌رگری له‌و شاره هێشتا زیندووه
K24- هه‌ولێر:
دواى ڕووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەر, بۆ یه‌كه‌مجار کامێراى کوردستان24 دەچێتە ناو شارۆچکەى خانەقین و نیشان ده‌دات كه شارەکە بەتەواوهتى لەلایەن حەشدى شەعبى و هێزە عێراقیەکانەوە داگیرکراوە و کورد هیچ دەسەڵاتێکى تێدا نییە. خەڵکى شارەکە نیگەران و توڕەن و کەس دڵى بە بارودۆخه‌كه خۆش نیە، هیچ هێزێکى کوردى لەو شارەدا نیە، ئاڵاكانی حەشدى شەعبى شارەکەیان ته‌نیوه.
ھاوكات تینی بەرگری ھێشتا لە شارەكەدا زیندووە و وێنەی شەهید ئالان، یەکەم شەهیدى ئاڵاى کوردستان لەخانەقین لەناوەڕاستى ئەو شارە دانراوە، ئه‌مه‌ش وەک ئاماژەیەک بۆ زیندوویى ئاڵاکە.