به‌هۆی ئه‌م وێنه‌یه‌وه سوپای ئه‌مه‌ریكا داوای لێبوردن ده‌كات
شانازی به‌م هێزانه‌وه ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك، گوایه وێنه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی میسره، داوای لێبوردن ده‌كات.
له توێتێكدا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی: "هێزه‌كانی میسر ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاككردنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی".
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت، وێنه‌كه‌ی هی هێزه میسرییه‌كان نییه و عێراقییه‌كانه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، داوای لێبوردنیان كرد و گوتیان: "به داوای لێبوردنه‌وه له تویتێكدا ئه‌م وێنه‌یه‌ی هێزه عێراقییه‌كانمان به هه‌ڵه به‌كارهێنا.. ئه‌م وێنه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ناوه‌ڕۆكی بڵاوكراوه‌كه‌مانه‌وه نییه، ئێمه شانازی به هاوبه‌شیكردنی هێزه میسرییه‌كان ده‌كه‌ین له شه‌ڕكردن له دژی داعش".
سه‌رچاوه: CNN
نحن نعتذر وبكل تواضع عن إستخدام صورة للقوات العراقية، وعن طريق الخطأ، في هذه التغريدة.
— U.S. Central Command (@CENTCOMArabic) November 28, 2017
هذه التغريدة ليس لها صلة باي منشورات نشرت حديثا أُدرجت بها نفس الصورة .
نحن فخورون بأن نكون شركا‌ء للقوات??المصرية في الحرب ضد الإرهاب. https://t.co/lknoitDxU5