لە پەرلەمانی ئیسرائیل کۆنفرانسێکى تایبهت بهكورد بهڕێوهچوو
بۆ پشتگیریكردن له دۆزی كورد و بههێزكردنی پهیوهندی نێوان كورد و ئیسرائیل كۆنفرانسێكی تایبهت له پهرلهمانی ئیسرائیل بهڕێوهچوو
K24- ههولێر:
بەمەبەستی پشتگیریکردنی زیاتر لە دۆزی کورد و بەھێزکردنی پەیوەندی سیاسی لەنێوان ئیسرائیل و کورد، کۆنفرانسێکی تایبەت لەناو پەرلەمانی ئیسرائیل بەرێوەچوو .
کامەران ئیڤسین، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی لە ئەوروپا، لە کۆنفرانسەکەوە به كوردستان24ی راگەیاند، ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئیسرائیل، مامۆستای زانکۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیسرائیل، سەرۆکی گروپی دۆستایەتی ئیسرائیل - کورد و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی لە ئەوروپا بەشداریان لهو كۆنفرانسهدا کردبوو.
جۆی رۆبنفێڵد سەرۆکی گروپی دۆستایەتی ئیسرائیل - کورد، کە هاوكات ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپایە، بە کوردستان٢٤ ی راگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن چەند دام و دەزگایەکی ئیسرائیلیهوه بانگھێشتکراون، زنجیرەیەک دیدار و کۆبونەوەی گرینگیان لەگەل نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و وەزیری پێشووی ناوخۆ و پەروەردەی ئیسرائیل ئەنجامداوە.
سەرۆکی گروپی دۆستایەتی ئیسرائیل - کورد ئاماژەی بەوەش کرد، بریارە لەچەند رۆژی داھاتوودا زنجیرەیەک دیداری دیکەش ئەنجام بدەن.