تهندهر بۆ دروستكردنی بۆری نهوتی كهركووك رادهگهیهندرێت
"توانای گواستنەوەی 300 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی دەبێت"
K24 - ھەولێر
وهزارهتی نهوتی عێراق رایگهیاند، بهمزوانه تەندەری دروستكردنی بۆری نەوتی كەركووك رادەگەیهنین.
جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند كە عێراق تەندەری دروستكردنی بۆری گواستنهوهی نەوتی خاوی كەركووك رادەگەیەنێت.
لعێبی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێڵی بورییە نوێیەكان توانای گواستنەوەی 300 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی دەبێت و ئەو بەرھەمەی كە ئێستا كەركووك ھەیەتی كە نزیكەی 80 ھەزار بەرمیلی رۆژانەیە، لە رێگەی بارھەڵگرەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا و پاڵاوگەی ناوخۆیی دەگوازرێتەوە.
ههروهها عێراق بەنیازە گفتوگۆكانی لەگەڵ كۆمپانیای روسنەفتی رووسی دەستپێبكات كە یەكێكە لە چالاكترینی كۆمپانیاكانی وەبەرھێنان لە كوردستان.