ئیسرائیل ئامانجی شه‌ڕی داهاتووی دیاری ده‌كات
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل: شێوه و ئاراسته‌ی جه‌نگی داهاتوو ده‌گۆڕێت و جیاواز ده‌بێت له جه‌نگه‌كانی پێشوو

K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: "له هه‌ر جه‌نگێكی داهاتووی لوبنان، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئامانجی یه‌كه‌می ئیسرائیله".
عه‌مید رۆنن مانيليس، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له كڕێكی میدیایدا گوتوویه‌تی "له جه‌نگی داهاتوودا، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵا ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه و شێوه و ئاراسته‌ی جه‌نگه‌كه ده‌گۆڕێت و زۆر جیاواز ده‌بێت له جه‌نگه‌كانی پێشوو".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه "دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی ئیسرائیلی پێیوایه، جه‌نگی داهاتووی ئیسرائیل گشتگیر ده‌بێت و هه‌موو به‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌گرێته‌وه، زیاتر له دوژمنێكی ئیسرائیلیش ده‌گرێته‌وه، جا ئێران بێت یان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه".
ماوه‌یه‌كه ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌بیسترێت و شاره‌زایان و به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان ئاماژه به مه‌ترسی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه ده‌كه‌ن.
له دواین لێدوانی په‌یوه‌ست به‌و بارودۆخه‌شدا، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پێگه‌یه‌كی رووسی راگه‌یاندبوو: "مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی نوێ له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانیشی ئیسرائیل و حزبوڵڵایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه سوپای سووریاش پاش كۆتاییهاتنی شه‌ڕی گرووپه توندڕه‌وه‌كان، پاڵپشتی حزبوڵڵای هاوپه‌یمانیان بكه‌ن و جه‌نگه‌كه‌ش ته‌شه‌نه بكات".