"خه‌لیفه"ی داعش چه‌كداره‌كانی له‌م وڵاته كۆده‌كاته‌وه
قه‌ره‌بووی شكسته‌كانی ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند نامه‌یه‌كی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعش، ئاشكرا بوونه و تێیدا داوا له چه‌كدارانی ده‌كات، روو له لیبیا بكه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "شرق الاوسط"، به‌غدادی 13 نامه‌ی بۆ به‌رپرسان و گه‌وره یاریده‌ده‌رانی خۆی ناردووه له لیبیا، به گوێره‌ی رێككه‌وتی نامه‌كانیش، یه‌كه‌میان له كۆتایی ساڵی رابردوو نێردراوه و هه‌ندێكیشیان كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئێستا ئه‌و نامه و دۆكیومێنتانه، له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی لیبیا پارێزراون، له نامه‌كانیشدا به‌غدادی، پاساوی بۆ شكسته‌كانی رێخراوه‌كه‌ی له عێراق و سووریا هێناوه‌ته‌وه و داوای لێكردوون بۆ قه‌ره‌بووی شكسته‌كان، به‌ره‌و باشووری لیبیا بڕۆن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، گۆڕه‌پانی داهاتوو، لیبیا ده‌بێت و له‌وێوه به‌ره‌و میسر و تونس و جه‌زائیر ده‌چن و ئاڵاكانییان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
خه‌لیفه‌ی رێكخراوی تێكشكاوی داعش، داواش له چه‌كدارانی ده‌كات، ناكۆكییه‌كانی نێوان خۆیان وه‌لابنێن و هه‌موو ئه‌وانه‌ش سه‌ر ببڕن كه ترس و له‌رز له گیانییاندایه.
له ده‌قی به‌شێك له نامه‌كاندا ئاماژه به‌وه كراوه، نابێت له شه‌ڕه‌كان نابێت بدۆڕێن و ده‌بێت سه‌ربكه‌ون.