ده‌ست به راكێشانی بۆری نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران ده‌كرێت
ئه‌و بۆریه نه‌وته‌ی كه بڕیاره به‌م نزیكانه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران درووست بكرێت توانای گواستنه‌وه‌ی 300 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
وەزیرى نەوتى عێراق، عەبدولجهبار لعێبى ڕايگەیاند، بەمزوانە دەست بەڕاکێشانى بۆرییەکى گواستنەوەى نەوتى کەرکوک بۆ کرماشان ده‌كرێت، كه ڕۆژانە توانای گواستنه‌وه‌ی 300 هەزار بەرمیل نەوتی هه‌یه. لە یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا بڕیارە ڕۆژانه 30 تاکو 60 هەزار بەرمیل لەنەوتى شارى کەرکوک، بەتانکەر بگوازرێته‌وه بۆ ئێران.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پلان و نهخشهسازیهش کە وەزارەتى نەوتى عێراقی کارى لەسەر دەکات، بۆرى گواستنەوەى نەوتەکە دەچێتە ناوچەى گەرمیان و لەوێشەوە بۆ مەرزى پەروێزخان و دواتریش بۆ ئێران، بەدیارىکراویش بۆ شاری کرماشان ده‌ڕوات.