كه‌ركووك.. لە ماوەی یەک مانگدا 21 ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان دزراوە

كه‌ركووك له‌ ژێر سایه‌ی میلیشیای حه‌شد

K24 - كه‌ركووك:

له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردووی كه‌ركووك، نزیكه‌ی 21 ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی ئه‌و شاره‌ دزراون.

عەقید ئەفراسیاو کامل، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاشكراى ده‌كات، له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا، 21 ئۆتۆمبێل له‌ شاره‌كه‌ دزراوه‌ و توانراوه‌ 9 ئۆتۆمبێلی دزراو ده‌ستبه‌ردا بگرن و 5 كه‌سیش به‌ تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیربكه‌ن.

به‌ هۆی داگیركردنی شاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقییه‌كان، ره‌وشی كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئاڵۆز بووه‌ و هاووڵاتییه‌كی زۆری كوردیش ئاواره‌ بوونه‌.

دوای راده‌ستكردنی كه‌ركووك له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری ناو حزبێكی دیاریكراو به‌ حه‌شدی شه‌عبی، زیاتر له‌ 183 هه‌زار هاووڵاتی كوردی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه‌، ئاواره‌ بوونه‌ و تا ئێستاش نه‌توانراوه‌ ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێن.