میلیشیاكانی حه‌شد ماڵی هاووڵاتییه‌كی كوردیان له خورماتوو ته‌قانده‌وه
گرووپه میلیشیاكان تا ئێستا ده‌یان ماڵی كوردیان تاڵان كردووه و سووتاندووه
K24 - كه‌ركووك:
كاتژمێر 1ی ئه‌مشه‌و، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، ماڵی هاووڵاتییه‌كی كوردیان له گه‌ڕه‌كی كۆماری خورماتوو ته‌قانده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان، ئه‌و هاووڵاتییه ناو "خالید فه‌ره‌ج"ه و ماڵه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی كۆماری شارۆچكه‌كه‌یه.
ئه‌مشه‌ویش دوای تاڵانكردنی له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانی حه‌شده‌وه، ماڵه‌كه‌ی ته‌قێندرایه‌وه.
له دوای راده‌ستكردنی خورماتوو و كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری ناو حزبێك، ره‌وشی ئه‌منی ناوچانه ئاڵۆز بووه و تا ئێستاش به ده‌یان ماڵی هاووڵاتییانی كورد سووتێنراون و ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
به هۆی هاتنی میلیشیاكانی حه‌شدیش، تا ئێستا نزیكه‌ی 183 هه‌زار هاووڵاتی كوردی ئه‌و ناوچانه، ئاواره بوونه.