نێچیرڤان بارزانی و ماكرۆن پەیوەندییەكانی ھەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن
پەیوەندی ھەرێمی كوردستان و فەرەنسا تەوەرێكی كۆبوونەوەكە دەبێت
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆببنەوە و تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا و دۆخی ناوچەكە بكەن.
بە گوێرەی زانیارییەكان ھەر لەم كۆبوونەوەیەدا شاندی حكومەتی ھەرێم و سەرۆكی فەرەنسا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی پاریس و ھەولێر دەكەن.
دوێنێ شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی توركیاوه سه‌ردانی فه‌ره‌نسایان كرد.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و شانده باڵایه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بووه.
ئەمە لە كاتێكدایە كە دوای ریفراندۆم و ھێرشی سەربازی عێراق بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكان پەیوەندییەكانی ھەولێر و بەغدا گرژی زیاتریان تێكەوتووە و لەلایەن چەند وڵات و لایەنێكەوە ھەوڵ ھەیە بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان.