وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له زاواكه‌ی تره‌مپ ده‌ترسێ
"تره‌مپ له ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان زاواكه‌ی و شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه ئاگادار نییه"
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی بلومبێرگ بڵاویكردووه‌ته‌وه "ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هه‌ست ده‌كات به‌ته‌واوه‌تی بیئاگایه له په‌یوه‌ندییه‌كانی، جه‌یرد كۆشنه‌ر، زاوا و راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تیلرسن ده‌ترسێ به‌هۆی ئه‌و گفتوگۆیانه‌وه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ئاژاوه ببرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و گفتوگۆیانه، رێككه‌وتنێكی مێژووییه بۆ درووستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و وڵاتان به پاره یارمه‌تی بدهدهن، یه‌كێك له‌وانیش سعوودیه‌یه. كه به ده‌یان ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌دا ده‌كات".
پێگه‌ی بلۆمبیرگ له زاری چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه تیلرسن باش ده‌ناسن نوسیوویه‌تی "وه‌زیری ده‌ره‌وه ترسی زۆری لێنیشتووه ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه ئاژاوه له ناوچه‌كه‌دا درووست بكات".
كێشه‌ی سه‌ره‌كی تیلرسن ئه‌وه‌یه، ئه‌و گه‌وره راوێژكاره‌ی تره‌مپ، هیچ راوێژێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ناكات و ئاستی راوێژكارییهكانیشی بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی روونناكاتهوه. ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌سته‌مه به ئاسانی چاره‌سه‌ر بكرێت".
پێگه هه‌واڵییه‌كه ده‌ڵێت "تره‌مپ داوای له تیلرسن كردووه‌و تا سعوودییه‌كان ئاگادار بكاته‌وه كه ئه‌مریكا پاڵپشتی به‌كارهێنانی هێز له دژی قه‌ته‌ر ناكات، ئه‌گه‌ر له زاری جه‌یرد كۆشنهرهوه قسه‌یه‌كی جیاوازیشیان بیستبێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێیوایه، ته‌نانه‌ت دۆناڵد تره‌مپ خۆیشی ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان زاواكه‌ی و شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه نازانێت.