ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كوردستان 200 دۆسیه راده‌ستی دادگاكان ده‌كات
"زیاتریان به‌كارهێنانی موڵكی گشتی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و وه‌رگرتنی به‌رتیله"
K24 - ھەولێر
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان لێكۆڵینه‌وه له 200 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات و زیاتر له 70% دۆسیه‌كانیش راده‌ستی دادگاكان كردووه.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وامه‌و 200 دۆسیه‌مان لایه كه به‌شێكیان له‌سه‌رووبه‌ندی ده‌رچوونی بڕیاری دادگان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و دۆسیانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه زیاتر دۆسیه‌ی خراپ به‌كارهێنانی موڵكی گشتی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و وه‌رگرتنی به‌رتیله و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش هه‌موو شه‌ش مانگ جارێك راپۆرتێك له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و به‌دواداچوونی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بڵاو ده‌كاته‌وه.