نێچیرڤان بارزانی له ئیلیزێیه
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی گه‌یشتنه كۆشكی ئیلیزێ و له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پێشوازییان لێكرا.
ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری ده‌ستیپێكردووه و بڕیاره پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش قسه بۆ میدیاكان بكه‌ن.
له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ڕه‌نسا، پێشتر عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە کوردستان24 راگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فەرەنسا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس، هەروەها قەیرانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ دەکەن.
گوتیشی، حکومەتی فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەردەوام پشتیوانی لە دۆزی گەلی کورد کردووە و لەشەڕی دژ بە داعش‌یش هاوکاری زۆری هەرێمی کوردستانی کردووە و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
پێشوازیكردنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ بایه‌خپێدانی فه‌ڕه‌نسا به دۆسێی كورد و چركردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له رووی پرۆتۆكۆڵیشهوه دیداره‌كه خواستی فه‌ڕه‌نسا بۆ پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی سیاسی كوردستان نیشان ده‌دات، به‌تایبه‌تی له قۆناغی پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه دواتر حكومه‌تی عێراق جگه له سه‌پاندنی ئابڵۆقه هه‌مه‌جۆره‌كانی، لهشكركێشیشی بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هه‌رێمی كوردستان كرد و چه‌ندین رووداوی داگیركاریی و سووتاندنی ماڵ و موڵكی كورده‌كانی ناوچه‌كانی خورماتوو و كه‌ركووك و ئاواره‌بوونی زیاتر له 180 هه‌زار كه‌سی لێكهوتهوه.
بڕیاره پاش دیداره‌كه، ماكرۆن و نێچیرڤان بارزانی پیكه‌وه قسه بۆ میدیاكانیش بكه‌ن، ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه كه له‌كاتی سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ پاریس له رۆژی 29/10/2017 روویدا و زیاتر له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا قسه‌یان كرد.
ناوه‌نده سیاسییه‌كان و چاودێرانی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێن: "پێویسته ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بكات، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو بڕگه‌كانی ده‌ستووره‌كه جێبه‌جێ بكرێت تا سه‌رجه‌م مافه‌كانی پێكهاته‌كانی عێراق ده‌سته‌به‌ر بكرێت. ئه‌وه‌ش ئه‌و قسه‌یه كه ساڵانێكه كورد ده‌یكات و جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووره‌كه و پێشێلكردنی ده‌یان برگه‌ی، به یه‌كێك له هۆكاره پاڵنه‌ره‌كانی ریفراندۆمهكهیش ده‌زانن.
چونكه پاریس هاوشێوه‌ی واشنتن له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌كه‌وه بۆچوونی وابوو كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌نگی دژی داعش ده‌بێت.

له دیداره‌كه‌ی ئه‌مرۆدا ماكرۆن و نیچیرڤان بارزانی باسی به‌رده‌وامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌كه‌ن، چونكه فه‌ڕه‌نسا یه‌كێكه له وڵاته كاریگه‌ره‌كانی ناو هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و پێشتر هاوكاری پێشكه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق كردووه. هه‌روه‌ها باسی قۆناغی پاش كۆتاییهاتنی داعش و ریفراندۆمی كوردستان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه، كاتێك كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ر، عه‌بادی سه‌ردانی پاریسی كرد، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان په‌نا بۆ هێز نه‌برێت، بۆیه وه‌ك پێشتریش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان چه‌ند جارێك باسیكردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دیداره‌كه‌دا هه‌مان بۆچووون بخاته‌وه به‌رده‌می ماكرۆن و چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ره‌تبكاته‌وه.

بۆیه به هه‌وڵه‌كانی ماكرۆندا دیاره، ده‌یه‌وێت به جددی نێوه‌ندگیریی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بكات، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه فه‌ڕه‌نسا سه‌رله‌نوێ رۆڵی خۆی بۆ دۆسیی عێراق ده‌گێڕێته‌وه.
چاودێرانی ره‌وشه‌كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاریس و تێپه‌ڕبوونی به توركیادا، به كرانه‌وه‌ی زیاتری ده‌رگا داخراوه‌كان ده‌زانن، كه به‌هۆی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراق و رێككه‌وتنه ههرێمایهتییهكانهوه هه‌وڵی داخستنی درابوو. به دووریش نازانرێت له ماوه‌ی داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا بۆ قۆناغی پێشتری بگه‌ڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن، ئه‌و كاته‌ی نێچیرڤان بارزانی به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌ره‌فه‌دین ئێڵچی له شرناخه‌وه چووه‌ته ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له فرۆكهخانهكهدا سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بووه، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك پشتڕاستی نه‌كردووه‌ته كه ئایا هیچ دیدارێك له‌نێوانیاندا ئه‌نجامدراوه یان یان نا.