سه‌رۆك بارزانی: ئاڵای سپی به‌رامبه‌ر به سته‌م و خیانه‌ت هه‌ڵناكه‌ین
"با كەس شەڕی ئیرادە لەگەڵ خەڵكی كوردستان نەكات"
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆك بارزانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ مه‌كته‌ب و دەستە و دەزگا ناوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئاڵای سپی به‌رامبه‌ر به سته‌م و خیانه‌ت هه‌ڵناكه‌ین.
سه‌رۆك بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه، ئەو بارودۆخەی بە نایاسایی و نائاسایی دروست بووە، كاتییە و هەتا سەر نابێت و تێدەپەڕێت.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستاش رایگه‌یاند، باشترین چارەسەر بۆ دۆخی سیاسیی ئێستا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە.
وێبسایتی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شەممە 2ـی 12ـی 2017 لە شاری هەولێر، سەرۆك مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەندامانی مه‌كته‌به‌كان و دەستە و دەزگا ناوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبۆوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و تێیدا تیشكی خستە سەر دواپێشهاتە سیاسییەكان و قوناغی دوای ڕیفراندۆم و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و كوردستان و جەختی لەوە كردەوە، كە دەرگای هەرێمی كوردستان بۆ دانوساندن لەگەڵ عێراق كراوەیە و ئێمە گفتوگۆ بە باشترین چارەسەر دەزانین، بەڵام لە هەمانكاتدا فەرزكردنی ئەمری واقع لە رێگەی زۆر و چەك و خیانەت قابیلی قبوڵ نییە.
ڕاشیگه‌یاند، كەس با شەڕی ئیرادە لەگەڵ خەڵكی كوردستان نەكات. گەلی كوردستان ئیرادەی ناشكێت و ئاڵای سپی بۆ زۆرداری و زوڵم و خیانەت هەڵناكات و خۆی بەدەستەوە نادات.
سەرۆك بارزانی تەئكیدی لەوەش كردەوە، كە ئەو بارودۆخەی بە نایاسایی و نائاسایی دروست بووە، كاتییە و هەتا سەر نابێت و تێدەپەڕێت.
سەرۆك بارزانی لە درێژەی وتەكانیدا ڕۆشنایی خستەسەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ڕایگەیاند، كە باشترین چارەسەر بۆ دۆخی سیاسیی ئێستا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە.