پۆلیسی هه‌ولێر: هاووڵاتییه‌ك برایه‌كی خۆی به گوللـه ده‌كوژێت
تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه
K24 - هه‌ولێر:
كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، هاووڵاتییه‌ك له شاری هه‌ولێر، برایه‌كی خۆی به گوللـه ده‌كوژێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی هه‌ولێر، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "ش. ع. ع" له‌گه‌ڵ براكه‌ی به‌هۆی كێشه‌یه‌ی كۆن بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌یان و له ئه‌نجامدا براكه‌ی خۆی به ناوی "محه‌مه‌د" كوشتووه.
رووداوه‌كه له نزیك شه‌قامی ئه‌لبانی گه‌ڕه‌كی كورانی شاری هه‌ولێر روویداوه و راسته‌وخۆ پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
له ئێستاشدا پۆلیس تۆمەتباره‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.