عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح له ئێران هه‌ڵگه‌ڕايه‌وه
پشتى كرده حووسييه شيعه ئاينزاكانى يه‌مه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح له نوێترين ههڵوێستيدا پشتى كرده حووسييه شيعه ئاينزاكانى يه‌مه‌ن و ئه‌وه‌ش به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئێران له لايه‌ن هه‌ندێك ناوه‌ندى عهرهبييهوه ناوبراوه.
ئه‌مڕۆ عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، رايگه‌ياند، كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌نساروڵڵا تاوانى دوژمنكارانه و تۆقێنهرانهيان دژى مه‌ده‌نييه‌كانى سه‌نعا ئه‌نجامداوه.
گوتيشى: داواى هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێ و دانووستان ده‌كه‌م و ده‌ستى ئاشته‌وايى بۆ ده‌ره‌وه درێژ ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها گوتى: گه‌لى يه‌مه‌ن له سه‌نعاى پايته‌خت راپهڕيون له دژى دوژمنكارى روون و ئاشكراى حووسييه‌كان كه ماوه‌ى زياتر له 3 ساڵه خه‌ڵكى يه‌مه‌نيان رووبه‌ڕووى گرفتارى كردووه‌ته‌وه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى عه‌بد ره‌به مه‌نسور هادى سه‌رۆكى يه‌مه‌ن رايكرد، ئيدى نه دا‌و و ده‌رمان ماوه و نه ئاو و خۆراك و نه ئاسايش و خهريكن منداڵانيش ده‌خه‌نه ريزى چهكدارهكانيانهوه.
عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح جهختيشيى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، راسته ده‌ستدرێژى و دوژمنكارى له ئارادايه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌شێكى دانه‌بڕاوه له هۆى دوژمنكارييهكه كه ره‌فتارى نا ژيرانه‌ى ناوخۆيه له‌گه‌ڵ ئه‌وانى ديكه.
ناوبراو داواشى له وڵاتانى دراوسێى يه‌مه‌ن كرد ده‌ستدرێژى و دوژمنكارييهكانيان و گه‌مارۆيان له‌سه‌ر يه‌مه‌ن بوه‌ستێنن و فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێنه‌وه و رێگه بدرێت دا‌و و ده‌رمان و خۆراك بگاته خه‌ڵكى يه‌مه‌ن.