ماكرۆن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌بادی ئه‌نجامدا
ئه‌مڕۆ له كۆشكی ئه‌لیزێ پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا و تێیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه پێویسته كێشه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆیه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه دوا ئه‌وه‌ی دێت، كه شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، له كۆشكی ئه‌لیزێ، له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه و تێیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له دوای كۆبوونه‌وه‌كه، ماكرۆن داوای ره‌چاوكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوردی له چوارچێوه‌ی عێراقدا كرد و رایگه‌یاند، پێویسته مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئاماده‌ن له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق، ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانییان.