میلیشیاكانی حه‌شد خانووی هاووڵاتییه‌كی كوردیان له خورماتوو ته‌قانده‌وه
تا ئێستا سه‌دان و ماڵ و دوكانی هاووڵاتییان تاڵانكردووه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی حه‌شدی توركمانی، خانووی هاووڵاتییه‌كی كوردیان له شارۆچكه‌ی خورماتوو ته‌قانده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، كاتژمێر 10:53ی خووله‌كی شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی ئه‌و میلیشیاكانی حه‌شد، خانووی هاووڵاتییه‌كی كوردیان له گه‌ڕه‌كی كۆماری، له نزیك مزگه‌وتی كۆماری ته‌قاندووه‌ته‌وه.
له دوای راده‌ستكردنی شارۆچكه‌ی خورماتوو و شاری كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی دیاری ناو حزبێكی سیاسی، به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، تا ئێستا زیاتر له 183 هاووڵاتی كوردی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه ئاواره بوونه.
تا ئێستاش ده‌یان خانوو و دوكانی هاووڵاتییانی كورد له خورماتوو و ناوچه‌كانی دیكه، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه تاڵانكراون و ته‌قێندراونه‌ته‌وه.