چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دوو گه‌نجی كورد ده‌كوژن
پۆلیسی نه‌وت و گاز بوون
K24 - گه‌رمیان:
سەر لە بەیانی ئه‌مڕۆ، دوو ھاووڵاتی شاری کفری، کە پۆلیسی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستانن، لەلایه‌ن چەکدارانی حەشدی شەعبیەوە کوژران.
محمەد عومەر، بەرپرسی کومیتەی یەکێتی لە قەرەتەپە، بە کوردستان 24ی راگەیاند، ئەو دوو ھاووڵاتییە، کە پۆلیسی نەوت و گازن، دوو رۆژ به‌ر له ئێستا، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌وام، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه رفێندراون.
دوای دوو رۆژ له رفاندنییان، ئه‌مڕۆ ته‌رمی هه‌ردوو گه‌نجه‌كه، به ناوه‌كانی "حه‌سه‌ن عومه‌ر" و "مه‌ریوان" له نزیك شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په، به كوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه.
دوای راده‌ستكردنی شاری خورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه‌كه، له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی ناو حزبێكی دیاریكراو، به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه ئاڵۆز بووه، به‌هۆی هێرشه‌كانی حه‌شدیش نزیكه‌ی 183 هه‌زار هاووڵاتی كوردی ئه‌و ناوچانه ئاواره‌بوونه.
پێشتریش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی میلیشیای حه‌شد، ده‌ستگیركراون و تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی كورد له‌و ناوچانه هه‌یه.