حووسییه‌كان مووشه‌كێك ئاراسته‌ی "به‌هه‌شته‌كه‌ی" رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ن و ئیماراتیش ره‌تیده‌كاته‌وه
ئیماراتیش به‌درۆی ده‌خاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی ئیمارات راگه‌یه‌ندراوێكی گرووپی "ئه‌نساروڵڵا"ی حووسییه‌كان به درۆ ده‌خاته‌وه، گوایه مووشه‌كێكی باڵدارییان له جۆری "كروز" ئاراسته‌ی ئه‌بوزه‌بی كردووه.
ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و فریاگوزاری ئیمارات، ئاراسته‌كردنی ئه‌و مووشه‌كه‌یان به درۆخستووهتهوه و ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئیماراتیش، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌سته‌یه روونیشی كردووه‌ته‌وه، ئیمارات خاوه‌ن سیسته‌مێكی به‌رگری پێشكه‌وتووه و توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌یه، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه پرۆژه‌ی كووره‌ی ناووكی "بهراكه" به ته‌واوه‌تی پارێزراوه.
ئه‌و ئاژانسه ئیماراتییه له زاری به‌رپرسێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی ده‌ڵێت: "ئه‌و بانگه‌شانه جگه له درۆ هیچی دیكه نین، مه‌به‌ستییان لابردنی سه‌رنجه‌كانه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا له‌ناوخۆی سه‌نعا له دژیان ده‌گوزه‌رێت".
به گوێره‌ی ئاژانسه هه‌واڵییه ئیماراتییه‌كه، له‌سه‌رتای پاییزی ئه‌مساڵه‌وه، ئه‌وه دووه‌مجاره حووسییه‌كان ده‌نگۆی هاوشێوه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.