له‌ خورماتوو 17 پۆليسى كورد سزا دران

به‌ هۆى به‌شداريكردنيان له‌ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان سزا دران

K24 – هه‌ولێر:

قائيمقاميه‌تى خورماتوو رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ حه‌ڤده‌ پۆليسى كوردى سه‌ر به‌ پۆليسى خورماتوو، به‌ هۆى به‌شداريكردنيان له‌ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان سزا دران.

گوته‌بێژى قائميقاميه‌تى خورماتوو محه‌ممه‌د فايه‌ق رايگه‌ياند، ئه‌و 17 كارمه‌نده‌ پۆليسه‌ى كورد ره‌وانه‌ى به‌نديخانه‌ى ئينزيباتى سه‌لاحه‌دين كراوون.

گوتيشى: له‌وێ سه‌ريان به‌ نمره‌ى سفر تاشراوه‌ و به‌ند كراوون.

روونيشيكرده‌وه‌، ئه‌و پۆليسانه‌ به‌ هۆى به‌شداريكردنيان له‌ پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كه‌ له‌ 25ى ئه‌يلوولى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو سزا دراوون.