ھەڤاڵ ئەبوبەكر دەست بەكار دەبێت
وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی دەركرد
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی دەست بەكاربوونی ھەڤاڵ ئەبوبەكری وەك پارێزگاری سلێمانی دەركرد.
بە گوێرەی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە تێیدا ھاتووە: "ئاماژە بە نووسراوی حكومەتی ھەرێمی كوردستان/ سەرۆك وەزیران ژمارە (5155) لە 28/11/2017، دوا بە دوای نووسراومان ژمارە (1930 لە 7/11/2017 و پاڵپشت بە ماددەی 6 بڕگەی سێیەم و ماددەی 18 بڕگەی یەكەم لە یاسای پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ژمارە ( 2)ی ساڵی 2009 و بڕیاری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ژمارە (11)ی ساڵی2016. بڕیاردرا بە دامەزراندنی (ھەڤاڵ ئەبوبەكر حوسێن محەمەد) بە پلەی (بریكاری وەزارەت) لەسەر میلاكی وەزارەتمان بە مووچە و دەرماڵەی شایستە لە رێكەوتی دەرچوونی فەرمانی سه‌رەوە لە 28/11/2017".
ھەڤاڵ ئەبوبەكر، لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە ساڵی 2014 توانی زۆربەی دەنگەكانی پارێزگای سلێمانی بە دەست بھێنێ و كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بوو بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی. لە 28/11/2017، سه‌رۆكی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان بڕیاری دامەزراندنی ھەڤاڵ ئەبوبەكری وەك پارێزگاری سلێمانی دا.
ھەڤاڵ ئەبوبەكر، ئەمڕۆ بۆ رێكارە یاساییەكانی سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كردووە، ھەر لەو چوارچێوەیە سەردانی دیوانی پارێزگای ھەولێری كرد و لەلایەن نه‌وزاد هادى، پارێزگاری هه‌ولێر و عه‌لى ره‌شید، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و تاهیر عه‌بدوڵڵا، جێگری پارێزگار پێشوازى لێكرا و تاوتوێی كاری پارێزگاكانيان كرد.
لای خۆیەوە پارێزگاری هه‌ولێر پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگاری نوێی سلێمانى ده‌ربڕی، ھەماھەنگی نێوان ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و پارێزگاى هه‌ولێری، له‌مباره‌وه بۆ پارێزگار و خەڵكی سلێمانی دووپاتكردەوە، پارێزگاری نوێی سلێمانیش جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌موو پارێزگاره‌كانى كوردستان پێویسته هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان هه‌بێت و ئه‌زموونى هه‌ر لایه‌ك ببێته سود بۆ لایه‌كى دیكە.







