وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ستی به رێكخستنه‌وه‌و چاكسازی كرد
پرۆسه‌كه له 35 خاڵ پێكهاتووه
K24 - هه‌ولێر:
قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/12/2017 به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان به پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌نجامداوه.
بۆردی چاكسازیی وه‌زاره‌ته‌وه بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌رووی گرینگی و پێویستی و هه‌لومه‌رجی گونجاوه‌وه، پێنج خاڵی سه‌ره‌كی نێو پرۆسه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، كه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردن ده‌بێت.
دوای گفتوگۆكردن و راگۆڕینه‌وه له‌نێوان وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و نوێنه‌ری وڵاتانی هاوپه‌یمان كه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی چاكسازییهكهن، له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت قبوڵكرا و خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پرۆژه‌ی چاكسازی رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پرۆژه‌یه‌كی گشتی و درێژخایه‌نه، بۆ دووباره رێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه له 35 خاڵ پێكهاتووه و له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه‌ش 5 خاڵی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه له‌مڕۆوه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.